پهرلهمانتارێکی کورد نهێنی ئهو پیلانهی داڕێژرابوو بۆ هێرشکردنه سهر پهرلهمان ئاشکرا دهکات.
هۆشیار عهبدوڵا سهرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له پهرلهمانی عێراق به سپی راگهیاند" پرسیاری هەرە گەورە کە نابێ ئاسان تێپەرێت ئەوەیە ، بۆ سلیم جبوری و بۆهمام حمودی و زۆربەی پەرلەمانتارانیان بە زویی پەرلەمانیان جیهێشت و چەند پەرلەمانتارێکی کورد و یەکدوانێکی سوننە و شیعە بە تەنها مانەوە".
ناوبراو دهڵێت" بۆ سەرۆک و جێگری یەکەم رۆیشتن بە زویی و جێگری دوەم دەرنەچوو؟!
بە گشتی سەلیم جبوری درەنگ پەرلەمان جێدەهێڵێت بۆ ئەو رۆژە زوو جێیهیشت! ئەو پەلاماردانەی پەرلەمان دونیایەک پرسیاری لەسەرە".
سهرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان دهڵێت" ئەلعبادی بۆ سەرەتا وتی من مۆڵەتم داون و پاشان پاشگەز بۆوە؟
بۆ ئەو رۆژە تاکە یەک پەرلەمانتاری مانگرتوو نەهاتەوە بۆپەرلەمان .؟ بۆ زۆربەی فەرمانبەران بە پاساوی موناسەبەی دینی شیعەکان نەهاتنەوە پەرلەمان.! یاخود ئەو لایەنگرانەی سەدڕ کە پەلاماریاندام چۆن لە دورەوە زانیان کە پەرلەمانتارم و کوردیشم ؟".
هۆشیار عهبدوڵا رای خۆی دهخاته روو دهڵێت" بە کورتی هەست دەکەم زۆر لایەن جگە لە پەلەمانتارانی کورد ئاگاداری ئەوە بون کە ڕوو ئەدات .. هەست دەکەم جگە لە ئێمە زۆربەی لایەنەکان دەیانزانی پەرلەمان پەلامار ئەدرێت..".
له کۆتایی قسهکانیدا سهرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان دهپرسێت" ئاگادار نەبون لەوەی کە ڕوئەدات موئامەرە بوو یا غەفڵەتی خۆمان ، نازانم ..بەڵام راستیەکە دەبێت نەیشارمەوە !"