بەپەلە.. عەبادی دەیەوێت جێگای وەزیرە كوردەكان بە بریكارەكان پڕبكاتەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی دەیەوێت جێگای وەزیرە كوردەكان كە ئامادەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران نابن، بە بریكاری وەزیر پڕ بكاتەوە.

كەناڵی (ئەلحوڕە) بڵاویكردەوە سەرۆك وەزیران دەیەوێت شوێنی وەزیرە كوردەكان كە بەشداری كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ناكەن بە بریكاری وەزیری پڕ بكاتەوە.

كەناڵەكە ئاماژە بەوەشدەكات ئامانجی ئەم هەنگاوەی عەبادی ئەوەیە كە حكومەتەكەی پەكی نەكەوێت‌و بەردەوام بێت لەسەر كۆبوونەوەكانی.

ماوەی سێ هەفتەیە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبەر ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی وەزیرەكان نەیتوانیوە كۆبوونەوەی خۆی بكات.




PM:01:57:10/05/2016