یەکێتی دەگەرێتەوە بۆ بەغداو پارتی ناڕوات

یەکێتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دەگەڕێنەوە بۆ بەغدا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان، پارتیش رەتیدەکاتەوە.

ئاڵا تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئاماژە بۆ گرنگیی پاراستنی سیستمی حوکمڕانی ده‌كاتو‌ لەرێی پاراستنی دامەزراوە دەستوورییەکان و رێزگرتن لە دەستوورو یاساوە.

ناوبراو لە روونکردنەوەیەکدا کە بۆ میدیاکانی ناردووە دەڵێت" کێشە سیاسییەکانی عێراق لەدوای لەکارخستنی پەرلەمانەوە سەریانھەڵداوە هه‌روها رایده‌گه‌نێت كه‌ لێدانی پەرلەمان بەمانای لەبەریەکھەڵوەشاندنی پرۆژەی دیموکراسی و پێشێلکردنی ئەو دەستوورە دێت کە زامنی پاراستنی یەکریزی عێراقە".

شاخەوان عەبدوڵڵا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فه‌رمی پارته‌كه‌ی راگه‌یندووه‌"‌ ٢٥ی مانگ دادگای فیدراڵ بڕیار لەبارەی دانیشتنی پێشووی پەرلەمانی عێراق بدات لەبارەی لادانی سەرۆکی پەرلەمان، چاوەڕێ دەکەین بزانین دادگا چ بڕیارێک دەدات".

به‌ وته‌ی عه‌بدوڵڵا ئەنجامی دادگا ھەرچۆنێک بێت "بۆ ئێمە فەرقی نییە، چونكه‌ کێشەی ئێمە لەگەڵ سەرۆکایەتیدا نییە، بەڵکو داواکارییەکانی ئێمە و گەڕانەوەی ئێمەش سیاسییە، بۆیە ئەو بڕیارە کار ناکاتە سەر بڕیارەکەیی ئێمە".

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت" بڕیارەکەی دادگا هەر دەربارەی دانیشتنەکەیە و، ئەوەی دیکە ململانێی سیاسییە و، پێویستە لایەنەکان خۆیان یەکلای بکەنەوە".





PM:09:34:22/05/2016