په‌رله‌مانتاری کورد له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید رایگه‌یاند" رۆژی چوار شه‌ممه‌ی داهاتوو په‌رله‌مانتارانی کورد ده‌گه‌ڕێینه‌وه به‌غدا".
له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ سپی، ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید وتی" چوار شه‌ممه ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ به‌غداو سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیران عه‌بادی کۆده‌بینه‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتیشی " کۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ عه‌بادی به ئامانجی ئه‌وه‌یه که له‌لایه‌که‌وه وه‌ک فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق زه‌ماناتمان بداتێ تا هێرشکردنه سه‌ر په‌رله‌مان دووباره نه‌بێته‌وه، له‌لایه‌کی تریشه‌وه عه‌بادی به‌ڵێنی ئه‌وه‌مان پێبدات که له دانانی وه‌زیره‌کان و به‌رپرسانی حکومه‌ت زامنی رێژه‌ی 20% پشکی کورد ده‌کرێت".
سه‌باره‌ت به دیاریکردنی رۆژی چوار شه‌ممه‌ی داهاتوو، ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید وتی" براده‌رانی یه‌کگرتووی ئیسلامی شه‌ممه کۆنگره ده‌به‌ستن و دوو رۆژیان ده‌وێت، براده‌رانی یه‌کێتییش 6/1 یادی دامه‌زراندنیانه، بۆیه چوار شه‌ممه‌مان دانا وه‌ک رۆژی گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ به‌غدا".
رۆژی 30 نیسان خۆپیشانده‌ران له‌به‌غدا هێرشیان کرده سه‌ر بینایه‌ی په‌رله‌مان و چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی لیسته جیاجیاکان رووبه‌رووی توندوتیژی بوونه‌وه‌و په‌رله‌مانتارانی کوردیش له‌و رۆژه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌رێمی کوردستان.