سوپای توركیا فەرمانی كشانەوەی هێزەكانی لە عێراق دەركرد
ئەمرۆ شەممە سوپای توركیا فەرمانی بەهێزەكانی خۆی لە عێراق كرد بە خێرایی پاشەكشە بكەنو بۆ ناوخاكی توركیا بگەڕێنەوە.
بەپێی هەواڵی تەلەفزیۆنی فەرمی عێراق، سوپای توركیا فەرمانی كردوە هێزەكانیان بەخێرایی خاكی عێراق چۆڵ بكەنو بۆ توركیا بگەڕێنەوە.
دەركردنی ئەم فەرمانە بەدوای كۆدەتای سەربازیی لە توركیایە كە شەوی رابردوو روویدا بەڵام شكستی هێنا.
AM:09:46:16/07/2016