ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق ، رایگه‌یاند كه په‌رله‌مان لیژنه‌یه‌كی به سه‌رۆكایه‌تی شێخ هومام حه‌مودی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق پێكهێناوه ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بۆ دۆخی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بكات.
دكتۆر فه‌رهاد قادر له‌لێدوانێكدا بۆ سپی میدیا ، وتی"بریاره لیژنه‌كه كه چه‌ند ئه‌ندامێكی لیژنه‌كانی نه‌وت و دارایی ئه‌ندامن تێیدا ، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا راپۆرت و راسپارده‌ی خۆیان ئاماده بكه‌ن."
وتیشی"راپۆرتی لیژنه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به دۆخی ناهه‌مواری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و كێشه‌ی نه‌بوونی موچه."
ئا: ئەیاد محەمەد