فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەسیل نوجێفی دەرکرا
ئەسیل نوجێفی، فەرماندەی حەشدی نیشتمانی و پارێزگاری پێشووی موسڵ، بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ هێزی دەوڵەتی تورک، فەرمانی دەستگیرکردنی دەرکرا.
ئەمڕۆ دادگای عێراقی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەسیل نوجێفی، فەرماندەی حەشدی نیشتمانی و پارێزگاری پێشووی موسڵ، دەرکرد.
عەبدولڕەحمان لویزی، ئەندامی پەرلەمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەرۆژنیوزی راگەیاند:" دادگای عێراقی بە گوێرەی یاسای ئەو تاوانانەی، کە پەیوەندی بە ئاسایشی نیشتیمانی-یەوە هەیە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەسیل نوجێفی، دەرکرد".
لەبارەی ئەو تۆمەتانەی، کە بەهۆیەوە نوجێفی دەستگیرکراوە، لیوزی:" هۆکارەکە پەیوەندی نوجیفی-یە لەگەڵ هێزی تورکیا، لەکاتێکدا ئەو هێزە لەلایەن پەرلەمان و حکومەتەوە بەهێزی داگیرکەر ناسراوە".
ئەو پەرلەمانتارە، وتیشی:" پشتگیری هەنگاوەکەی دادگا دەکەین و داوا لە دەسەڵاتی جێبەجێکار دەکەین، کە ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات".
PM:03:15:20/10/2016