سوپای عێراق ئەمڕۆ یەکەم گەڕەکی بەری باکوری موسڵی
کۆنتڕۆڵکرد و چەند کیلۆمەترێکیان ماوە بگەنە فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی شارەکە
ئەمڕۆ ٢١ ڕۆژ بەسەر دەستپێکردنی
ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵدا تێدەپەڕێت و بە گوێرەی زانیارییەکان چەند
کیلۆمەترێک ماوە بۆئەوەی سوپای عێراق خۆیان بگەیەننە نێو فڕۆکەخانەی ئەو شارە.
فه‌ریق رائید شاكر جه‌وده‌ت فه‌رمانده‌ی
پۆلیسی فیدراڵی عیراق رایگه‌یاند هێزه‌كانیان توانیویانه رۆژی شه‌ممه داعش له
ناوه‌ڕاستی گەڕەکێک ده‌ربكه‌ن كه ده‌كه‌وێته باشوری موسڵ و ئێستا چه‌ند كیلۆمه‌ترێك
له‌فڕۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه‌وه دورن.
هەروەها ڕاشیانگەیاندووە دوێنێ لە
رۆژهەڵاتی موسڵ هێزەکانیان هیچ پێشرەویەکیان نەکردووە، بەڵکو ناوچە بە مینڕێژکراوەکانیان
پاککردووەتەوە.
هاوکات لە دواین لێدوانی‌دا حەیدەر
عەباادی ڕایگەیاند "تیرۆر
به‌رده‌وام له پاشه‌كشه‌دایه‌و تیرۆریستان وایانده‌زانی دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر
له دوو ساڵ به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان له‌موسڵ خه‌ڵك به‌رگریان لێده‌كات، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه
خه‌ڵك له‌دژیان وه‌ستایه‌وه".