فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند " رێککەوتنە نەوتییەکەی نێوان بەغدا و هەرێم بۆ هەردوولا ئیلزامی بێت و هەر لایەک پابەند نەبوو، لاکەی دیکە بۆی هەبێت پەنا بباتە بەر دادگای فیدرالی".
هەروەها لەو نوسینەدا کە ناوی کاوە محەمەد سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕانی لە پەرلەمانی عێراق لەسەرەو تایبەتە بە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٧ ، هاتووە" ئەگەر حکومەتی هەرێم پابەند نەبوو بە رێککەوتنەکە، ئەوا حکومەتی فیدرال راستەوخۆ لەڕووی داراییەوە مامەڵە لەگەڵ چوار پارێزگاکەی هەرێم بکات".