كارەبای نیشتمانیی دەبێتە 24 كاتژمێر

ئەمرۆ دووشەممە نوسینگەی تایبەتی حەیدەر عەبادی رایگەیاند لە كۆبوونەوەیەكدا بڕیاردراوە كارەبای 24 كاتژمێری بە هاوڵاتیان بدرێت.

 بەپێی راگەیەنراوێكی نوسینگەی تایبەتی عەبادی، ئەمرۆ لیژنەی باڵای وزەی سەر بە حکومەتی عیراق، بە سەرپەرشتی حەیدەر عەبادی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوە. لە راگەیاندراوەکەدا ھاتووە: عەبادی جەختی لەوە کردۆتەوە کە پرۆژەی پەرەپێدانی وزەی کارەبا، بۆئەوەی پێدانی کارەبای نیشتمانی بکرێتە ٢٤ کاتژمێر لە شەوو رۆژێکدا، ھەموو شارو ناوچەکانی عیراق (جگە لە ھەرێمی کوردستان) دەگرێتەوەو دانیشتوانی ھیچ ناوچەیەکی لێ بێبەش ناکرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر رێگریکردن لە بەھەدەردانی وزەی کارەبا و نەھێشتنی سەرپێچییەکانی سەر کارەبا کرایەوە.




PM:11:31:05/12/2016