بەڤیدیۆ.. ئیبراهیم جەعفەری: هیوادارم تاڵەبانی موفەق بێت

ئەمڕۆ ٩ ی تشرینی یەکەم وەزیری دەرەوەی عێراق ئیبراهیم جەعفەری کە بۆ میدیاکان قسە لەسەر تاڵەبانی سەرۆکی کۆچکردووی پێشووی عێراق دەکات، دەڵێت " هیوادارم موفەق بێت".

ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق لە کاتێکدا لەسەر کۆچی دوایی تاڵەبانی بۆ میدیاکان دەدوێت، دەڵێت" بەڕێز جەلال تاڵەبانی وەک کەسێکی خاوەنی هەڵوێستی نیشتمانی، عێراقی و هیوادارین مۆفەق بێت".

ئەو لیدوانەی جەعفەری لە کاتێکدایە پێنج رۆژە تاڵەبانی لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کردوەو، لە کاتی هێنانەوەی تەرمەکەی لە ئەڵمانیاوە بۆ سلێمانی مەراسیمی گەورەی جەماوەری بۆ سازکراو، ئەمڕۆش ٩ ی تشرینی یەکەم لە بەغدا پرسەی بۆ دانرا.


 




PM:11:48:09/10/2017