لەدژی لێبڕین لە موچەكانیان، ژمارەیەک مامۆستا گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان لەبەردەم بینای وەزارەتی پەروەردەی عیراق ئەنجامداو هەوڵیشیاندا بچنە ناو بینای وەزارەتەكە.
ماڵپەڕی "بغداد نیوز" لەسەر زاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ 19ی شوباتی 2018، ژمارەیەك مامۆستا لەدژی لێبڕین لە موچەكانیان، گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان لەبەردەم بینای وەزارەتی پەروەردەی عیراق ئەنجامدا.
بەگوێرەی هەواڵی ئەو ماڵپەڕە، دوای ئەوەی هیچ بەرپرسێكی پەروەردە بەدەم داواكارییەكانی ئەو مامۆستایانە نەچوو، گردبوونەوەكە گۆڕدرا بۆ هەڵكوتانە سەر بینای وەزارەتی پەروەردە، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە رێگرییان لێكرا.