دادگاى تاوانه‌كانى ڕه‌سافه، كه تایبه‌تمه‌نده به دۆسیه‌ی ده‌ستپاكی له به‌غدا، سزاى 10 ساڵ زیندانیكردنى بۆ كوڕى سه‌رۆكى دیوانى وه‌قفى سونه له عێراق و دوو تاوانبارى تر ده‌ركرد.
میدیا عێراقییه‌كانیان بڵاویانکردەوە دادگاى تاوانه‌كانى ڕه‌سافه، سزاى 10 ساڵ زیندانیكردنى بۆ محه‌مه‌د كوڕى عه‌بدولـله‌تیف همه‌یم، سه‌رۆكى دیوانى وه‌قفى سونه، ده‌ركرد.
ئەوەش خراوەتەڕوو هاوكات، سزاى بۆ دوو تاوانبارى تر له هه‌مان دۆسییه‌دا ده‌ركرداوه، هه‌روه‌ها سزاى دارایی 500 هه‌زار دۆلاریش بۆ كوڕی سه‌رۆكى دیوانى وه‌قفى سونه، ده‌ركراوه.
پێشتر له مانگى ڕابردوودا، عه‌قید حه‌بیب كازم، به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌روازه‌ى تڕێبیل، ڕایگه‌یاند "له‌كاتى هه‌وڵدان بۆ چوونه ده‌ره‌وه له عێراق، كوڕى سه‌رۆكى وه‌قفى سونه‌مان به پێی ماده‌ى 444 له یاسای سزادانى عێراق، ده‌ستگیر كردووه".