پارەی کارمەندانی سەر سندوق دیاریکرا

پارەی کارمەندانی سەر سندوق دیاریکرا و ئەندامێكی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقیش بڕی پارەکە ئاشكرادەکات.

سەعید كاكەیی، ئەندامی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند "بڕی ئەو پارەیەی بە كارمەندانی كۆمسیۆن دەدرێت، لەنێوان 200 تاكو 300 هەزار دیناردایە".

وەک ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆن ئاماژەی بۆکردووە بڕە پارەی كارمەندانی كۆمسیۆن جیاوازی هەیە و كارمەندانی رێكخەر لەناوەندی دەنگدان بڕی 300 هەزار و بەڕێوەبەری وێستگە بڕی 250 هەزار و كارمەندانی ئاسایی كە وەك فەرمانبەر دەوام دەكەن، بڕی 200 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەكرێت".

بڕیارە 12ی ئایاری 2018 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام بدرێت و لە عێراق و هەرێم ژمارەیەكی زۆر کارمەند بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە گرێبەستیان لەگەڵدا کراوە




PM:10:38:23/04/2018