دوای ئه‌وه‌ی پۆسته‌ری یه‌كێك له كاندیده شیعه‌كانی عێراق، لە شه‌قامەکاندا هه‌ڵواسرا و، ئه‌و كاندیده له‌سه‌ر پۆسته‌ره‌كه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، كه ئه‌و پێغه‌مبه‌ره، هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستگیریان کرد.
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانکردەوە، یاسر ناسر حه‌سه‌ن دامه‌زرێنه‌ر و ئه‌مینداری حزبوڵڵای عێراقی وه‌ك پاڵێوراوی حزبه‌كه‌ی، خۆی له شاری ناسرییه‌ی سه‌ر به پارێزگای زیقار كاندید كردووه و، له‌سه‌ر پۆسته‌ره‌كه‌ی نووسیوه "دامه‌زرێنه‌ر و سه‌ركرده و سه‌رخه‌ری حیزبوڵڵا و نووری ئاسمان و زه‌وی".
له به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌ی سه‌ر پۆسته‌ره‌كه نووسراوه، ده‌نگ به كاندیدی خۆتان "پێغه‌مبه‌ر و ئیمامی موجاهید یاسر ناسر حه‌سه‌ن ئایه‌توڵڵا ئه‌لعوزما سه‌ركرده‌ی ئومه‌ت" بده‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ڵواسرانی ئه‌و پۆسته‌ره به‌دارته‌ل و شه‌قامه‌كانه‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان به تۆمه‌تی بانگه‌شه‌كردن بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی، ئه‌و كاندیده‌یان ده‌ستگیركردووه، به‌ڵام تائێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی دادگاییكردنه‌كه‌یه‌وه رانه‌گه‌یه‌ندراوه.