لە بەسرە خۆپیشاندان بەردەوامەو دوای ماوەیەک لە گەمارۆدان، خۆپیشاندەران چوونەتە نێو بینای ئەنجوومەنی پارێزگای شارەکەوە.
خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی بەسرە دژی خراپی خزمەتگوزارییەکان بەردەوامەو ئەمڕۆ یەکشەممە، 15ی تەمووز، خۆپیشاندەران رێگەی چوونە نێو ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرەیان داخست و چونە نێو پاریزگاکەوە.
لە رۆژی ٧ی ئەم مانگەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی زۆربەی پارێزگاکانی باشوری عێراقی گرتوەتەوەو بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە چەندین هاوڵاتی بونەتە قوربانی، بەوهۆیەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی خستوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوەو قەدەغەی هاتوچۆشی لە بەسرە ڕاگەیاندووە و نزیکەی ٣٠ هەزار سەربازی لەو شارانەی ناڕەزایەتییان تێدایە بڵاوکردووەتەوە.