سبەی لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق خۆپیشاندان دەستپێدەکاتەوە

بڕیارە سبەی هەینی کە هەینی لەلای عێراقییەکان بە رۆژی ناڕەزایی و خۆپیشاندان ناسراوە، لە ٧ پارێزگای عێراق بە بەغدای پایتەختەوە خۆپیشاندان سەرلەنوێ دەستپێبکاتەوە.

مالپەڕی سومەریەنیوز بڵاویکردەوە بڕیارە سبەی هەینی له‌ هه‌ریه‌که‌ له‌ پارێزگاکانی (به‌سڕه‌، به‌غدا، میسان، زی قار، که‌ربه‌لا، نه‌جه‌ف و موسه‌نا) خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ بچن.

لە ٧ ی تەموزەوە خەڵکی بەسرە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریەکانەوە خۆپیشاندان دەستی پێکردو لەماوەی چەند رۆژێکدا هەموو شارەکانی باشووری تا بەغدای پایتەختیشی گرتەوەو حکومەت بە هێزێکی زۆرەوە بەرپەرچی خۆپیشاندانەکانی دایەوەو لە ئەنجامدا ١٣ هاوڵاتی کوژران و بەسەدانی تر لە خۆپیشاندەرو هێزە ئەمنییەکان برینداربوون و بەسەدانی تر دەستگیرکران.

هاوکات حکومه‌تی عێراقیش 11 بڕیاری ده‌رکردوه‌ وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ داواکاری خۆپیشاندەران، بەڵام خەڵک بڕوای بە بەڵین و چارەسەرەکانی حکومەت نییە و بەردەوامە لە خۆپیشاندان.




PM:08:28:26/07/2018