ئەنجومەنی کۆمسیاران بریاری لەسەرکار لادانی بۆ ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری نووسنگه‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق دەرکرد و دەشیان داتە ددگا.
لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ شەممە بڵاوکردوەتەوە ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران، رایگەیاند، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌كانى لیژنه پێكهێنراوه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، بڕیاری لەسەر کار لادانی به‌ڕێوه‌به‌رانى نووسینگه‌كانى (سه‌ڵاحه‌دین، كه‌ركووك، ئه‌نبار و ناوه‌نده‌كانى توركیا) دەرچوە.
ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوەە، ئەو بەڕێوەبەرانە دوای لەسەر کارلادانیان دەدرێنە دادگا و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
ئەم بڕیارەش لە کاتێکدایە هیشتا پرۆسه‌ى جیاكردنه‌وه و ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 12ى ئایاری پەرلەمانی عێراق به‌رده‌وامه و ئه‌نجامه‌كان بەفەرمی ڕانه‌گه‌یاندراوه.