لە بەغدا گەورەترین فراکسیۆن رادەگەیەنرێت

بریاره‌ ئێوارەی ئه‌مڕۆ ١٩ ی ئاب لەبەغدا پێکھێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی لە  نێوان هێزە عێراقییەکان ڕادەگه‌یندرێت. 

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، نەوفەل ئەبو ڕەغیف، وتەبێژی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی سه‌ر به‌عه‌مار حه‌كیم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئێوارەی ئەمەڕۆ بە ئامادەبوونی پێکھاتە عێراقییەکان ھاوپەیمانێتییەک ڕادەگەیەنرێت، کە دواجار بە دروستکردنی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی کۆتایی دێت.

نەوفەل ئەبو ڕەغیف وتەبێژەکەی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی ھیچ زانیارییەکی دیکەی لەبارەی ئەو قەوارە و لایەنە سیاسیانەی بەشداری لە دروستکردنی ھاوپەیمانێتییەکەدا دەکەن ئاشکرا نەکردووە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئاماژە بۆ هاوپەیمانی سائیرون و نەسرو حیکمە و نەوێ و هاوپەیمانی سونەکان و لیستی ئەیاد عەلاوی دەکرێت کە بەشداربن لەو هاوپەیمانێتیەدا.




PM:04:51:19/08/2018