هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، هەلیكۆپتەرێكی سوپای ئەمەریكا لە عێراق تێكشكاوە و لە ئاکامدا سەربازێك گیانی لەدەستداو ژمارەەکی برینداربوون.
لە بەیاننامەیەكدا هاوپەیمای نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، لە كاتژمێر 10ی شەوی رابردوو هەلیکۆپتەرێکی سوپای ئەمریکا لە عێراق تێکشکاوەو بەهۆیەوە سەربازێك گیانی لەدەستداوەو ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.
لەبارەی هۆکاری روداوەکەوە ئەوەش هاتووە، كە هیچ ئاماژەیەک نییە کە بە تەقەی دوژمن کۆپتەرەکە تێکشکابێت.
بەپێی بەیاننامەکە هەلیكۆپتەرەكە بەنیازبووە بەشداری لە هەڵمەتەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بکات، بەڵام لەکاتی بە جێگەیاندنی ئەركێكی دژە تیرۆریدا بۆ پشتیوانیكردنی هاوپەیمانی دژی داعش، ئەو روداوەی بەسەردا هاتووە.