گەورەترین هاوپەیمانی ڕاگەیەندرا

هاوپەیمانی چاکسازی و بنیادنان ڕایگەیاند، بە ١٨٠ پەرلەمانتارەوە ئێمە گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانین.

هاوپەیمانی چاکسازی و بنیادنان لە کۆنفرانسێکدا لە بینای پەرلەمان ڕایگەیاند، بە ١٨٠ پەرلەمانتارەوە ئێمە گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانین و مافی ئەوەمان هەیە حکومەتى نوێی عێراق پێکبهێنین.

ئەمەش لە دواى ئەوە هات هاوپەیمانی چاکسازی و بنیادنان لەلایەن سەرۆکى یەکەم دانیشتنى پەرلەمانەوە وەک گەورەترین فراکسیۆن تۆمارکرا و دواتریش دانیشتنەکەى پەرلەمان بۆ ماوەى کاتژمێرێک دواخرا بۆ ئەوەى ڕای دادگای فیدراڵی لەسەر چۆنیەتی دیاریکردنى گەورەترین فراکسیۆن.

هەر لە  دوای سوێندخواردنی پەرلەمانتارانیش ئەندامانی لیستەکانى فەتح و دەوڵەتی یاسا و یەکێتى و پارتی  هۆڵی پەرلەمانیان بە جێهێشت.




PM:03:39:03/09/2018