وەزارەتی تەندروستی ئاماری کوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانەکانی دوێنێی بەسرەی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکە، لە ڕووداوەکانی دوێنێدا دوو خۆپیشاندەر کوژراون، ٣٥ کەسی تر برینداربوون، کە ١١ کەسیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکانن و ئەوانی تر هاووڵاتی مەدەنین.
هەروەها بە گوێرەی ئامارێکی تری کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق، ٤٧ کەس برینداربوون.
کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ هۆشداریشیداوە لە پشتگوێخستنی بەسرە و بەردەوامی ئەم دۆخەی ئێستا.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان لە خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو تائێستا ١١ کەس لە بەسرە کوژران.
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ خۆپیشاندەرانی بەسرە، بارەگانی تەواوی گروپە شیعییەکانی حەشدی شەعبی و بەشێک لە دامەزراوە حکومی و حزبییەکانیان سوتاندن.