هه‌ردوو هاوپه‌یمانێتی بنیاتنانه‌وه و چاكسازیی و ئاوه‌دانكردنه‌وه واده‌ی ڕاگه‌یاندنی ناوی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی عیراق ئاشكراده‌كه‌ن و سه‌ركرده‌ی یه‌كێك له‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ش زانیاری ئاشکرادەکات.
عامر فایز، سه‌ركرده له‌هاوپه‌یمانێتی بنیاتنانه‌وه كه له‌لایه‌ن هادی عامرییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت ڕایگه‌یاندوه، "ئاشكراكردنی ناوی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی عیراق له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕاسته‌وخۆ ده‌كه‌وێته دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری داهاتوو".
وتیشی "له‌نێوان چوار كاندید، هه‌ردوو هاوپه‌یمانێتی بنیاتنانه‌وه و چاكسازیی و ئاوه‌دانكردنه‌وه، تاكه كاندیدێكیان بۆ ئه‌و پۆسته دیاریكردوه، به‌ڵام له‌ئێستادا ناوه‌كه‌ی بۆ مێدیا ئاشكراناكهین".
زانیاری زیاتری له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی عیراق ئاشكراكردوهو وتویه‌تی "ئه‌و كاندیده سه‌ر به‌هیچ كام لههاوپهیمانێتیهكه نییه، به‌ڵكو هه‌مولایه‌نه‌كان به‌ته‌وافوق له‌سه‌ری ڕێكهوتوتن".
ئه‌وه‌شی وت "له‌داهاتویه‌كی نزیكدا ناوی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو ده‌خرێته به‌رده‌م لایه‌نه كوردیه‌كان بۆئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ده‌نگدان به‌كاندیدی سه‌رۆك كۆمار یه‌كلایی بكرێته‌وه".