دەسەڵاتی سێ وەزیر هەڵدەپەسێردرێت

بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە ٢٧ی ئەیلول ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنێکدا دەسەڵاتی سێ وەزیر ھەڵدەپەسێردرێت.

حەسەن کەریم کەعبی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی ڕایگەیاند، لە کۆبونەوەیەکئ ئەمڕۆیدا لەگەڵ پەرلەمانتاران و بەرپرسانی ئیداری بەسرە کۆمەڵێک بڕیار و ڕاسپاردە دەرکراوە، کە گرنگترینیان ھەڵپەساردنی دەسەڵاتی سێ وەزیری پەیوەندیدارە بە کێشەکانی ئەو پارێزگایەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکان و لە کۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەماندا کاریان لەسەردەکرێت.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی بەسرە، کارێکی دیکەی لیژنەکە
 چاودێرییکردنی دامەزراوەکانی حکومەت دەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی بەسرەو بەدەمەوەچوونی بڕیارەکان.

لە ماوەی ڕابردوودا  هاوڵاتیانی بەسڕە بەهۆی چەندین کێشەی خزمەت گوزاری رژانە سەر شەقامەکان و چەندین رۆژ خۆپیشاندانی بەرفراوانیان ئەنجامدا، لە ماوەی خۆپیشاندانەکەدا گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەرانو  هێزە ئەمنییەکانی ئەو پارێزگایە روویداوچەندین قوربانی لێکەوتەوە.



PM:09:08:26/09/2018