بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 9ی تشرینی یەکەم، دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستە باڵاکانی حکومەتی نوێی عێراق واڵاکرا.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی عێراق بڵاوکراوەتەوە، تییادا عادل عەبدول مەهدی سهرۆك وهزیرانى راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەرگای واڵاکرد بۆ هاوڵاتیانی عێراق کە سیڤی خۆیان پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی پۆستە باڵاکانی حکومەتی نوێی عێراق.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، پرۆسەی خۆکاندیدکردن لە کاتژمێر 8:00 بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 9ى تشرینی یەکەم دەستپێدەکات و تا کاتژمێر 4:00 دوانیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 11ى تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت.
خۆکاندیدکردن بۆ پۆستە باڵاکان بۆ سەرجەم هاوڵاتیان بۆ پیاو و ئافرهتانی عێراقە، کە هەموو مەرجە دەستووری و یاساکانیان تێدایە بۆ ئەو پۆستانە، پرۆسەی خۆ کاندیدکردنەکە و ناردنی سی ڤی لە رێگای ماڵپەری ئهنجومهنى وهزیرانهوه دەبێت بەم ناونیسانەی لای خواردەوە.