بەوێنە...ڕێوڕەسمی گواستنەوەی دەسەڵات لە عێراق بەڕێوەچوو

ڕێوڕەسمی گواستنەوەی دەسەڵات لە عێراق بەڕێوەچوو، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق ڕایگەیاند، ئامانجیان دابینکردنی ژیانێکی شایستەیە بۆ هاوڵاتیان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، رێوڕەسمی گواستنەوەی دەسەڵات و دەستبەکاربوونی کابینەی نوێ لە عێراق بەڕێوەچوو و تیایدا حەیدەر عەبادى دەسەڵاتى ڕادەستى عادل عەبدولمەهدى کرد.

عەبدولمەهدی لە وتارێکدا وتی " چەندین کێشەمان لەبەردەمدایە وەکو پرسی خومەتگوزاریی و گەندەڵى کە دەبێت چارەسەریان بکەین."

باسی لەوەشکرد، ئامانجیان دابینکردنى ژیانێکى شایستەیە بۆ هاوڵاتییان و کەمێکى تر یەکەم کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران ئەنجام دەدەن.

هاوکات حەیدەر عەبادی سەرۆکی وەزیرانی پێشووی عێراق لە رێورەسمەکەدا وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، شانازى دەکەن بە گواستنەوەى دەسەڵات بەشێوەیەکى دیموکراسی.

وتیشی "پێویستە هاوکارى عادل عەبدولمەهدى بکەین بۆ ئەوەى سەرکەوتووبێت لە کارەکانى."




PM:03:09:25/10/2018