نەوفەل بەها موسا بووە وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق

وەزیرێکی نوێی حکوومەتی عێراق متمانەی پەرلەمانی وڵاتەکەی بەدەست هێنا و بووە وەزیری کۆچ و کۆچبەران.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10 کانوونی دووەمی 2019، پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک، کە پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکانی کابینەی عادل عەبدولمەهدی، یەکێک بوو لە پرسەکان.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە پەرلەمانتاران متمانەیان بە نەوفەل بەها موسا وەک وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بەخشی و سوێندی یاسایی خوارد.

 نەوفەل بەها موسا، هاووڵاتییەکی مەسیحیی عێراقی لەدایکبووی 1980یە.

 



PM:03:01:10/01/2019