فەرمانی دەستگیركردن بۆ پارێزگاری نەینەوا دەرچوو

ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئازاری 2019 دادگای نەینەوا بڕیاری دەستگیركردنی بۆ نەوفل ئەلعاگوب، پارێزگاری نەینەوا دەركرد.

بڕیاری دەستگیركردن و لەسەر كارلادانی پارێزگاری نەینەوا بەهۆی ئەوەوە بوو كە رۆژی 21ی ئازار لە پرۆژەیەكی گەشتیاری موسڵ كەڵەكێك ژێرئاوكەوت و بەهۆیەوە دەیان كەس بوونە قوربانی.

ئەمەش لەكاتێكدایە رۆژی 24ی ئازار پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا بە لەسەر كارلادانی پارێزگاری نەینەوا و دوو جێگرەكەی.




PM:01:25:27/03/2019