ئەمڕۆ ٢٨ ی شوبات وەفدێکی پلە باڵای حکومی کە لەچەند وەزارەتێک پێکدێت، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، سەردانی هەرێم دەکەن.
د.به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگه‌یاند " به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، ئەمڕۆ شاندێك لە بەغدا كه پێكهاتووه له ژماره‌یه‌ك وه‌زیری حكوومه‌تی عێراقی سه‌ردانی هه‌ولێر دەکەن و له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه، ".
شاندەکەی بەغدا پێکدێن له وه‌زیرانی پلاندانان، پیشه‌سازی، بازرگانی، رۆشنبیری و چه‌ند وه‌زیرێكی دیكه، جگه له‌م وه‌زیرانه‌ش، هه‌ریه‌ك له پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی عێراق و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی تێدایه. ( وەک جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بۆ کرد).
به‌شیر حه‌داد، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "ئه‌و وه‌زیرانه له‌گه‌ڵ وه‌زیره هاوتاكانی خۆیان له هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ هه‌ماهه‌نگی زیاتر و لێكتێگه‌یشتنی زیاتره بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا".
تا ئێستا چەندان کێشەی هەڵپەسێردراو لەنێوان بەغداو هەولێر لەئارادایەو ئەو کەشە نوێیەی لەدوای هاتنی عادل عەبدولمەهدیەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دروستبووە، زەمینە بۆ چارەسەری هەندێک لە کێشەکان رەخساندووە.