عەمار حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانی چاكسازی لە تویتێکدا دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە سەرۆكایەتی هاوپەیمانیەكە راگەیاند و داواشی لە دەستەی سەرۆكایەتی هاوپەیمانیەكە كرد كەسێكی دیكە بۆ پێگەكەی دیاری بكەن.
حەكیم لە تویتەکەیدا دەڵێت"دوای بریارەكەی رەوتی حیكمەی نیشتیمانی دەسەڵاتدار بۆ چونە بەرەی ئۆپۆزسیۆنی سیاسەتی دەستوری نیشتیمانی و بەئەنجامگەیاندنی ئەو رۆڵە بە گوفتار و كردار، ئەو متمانە گەورەیەی هاوپەیمانی چاكسازی بە هەند و بەنرخ وەردەگرم كە دەستەی سەرۆكایەتی پێیانبەخشیوم و بە درێژایی ئەو ماوەیە سەرۆكایەتیەكەیان داوە بە من، هیوادارم توانیبێتم ئەمانەتەكە بپارێزم و بەرپرسیاریەكەم بە تەواوی و باشترین شێوە گرتبێتە ئەستۆ".
لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا عەممار حەکیم داوای لە دەستەی سەرۆكایەتی هاوپەیمانێتیەکە دەكات، بەپێی پەیڕەو و سیستەمی ناوخۆیی هاوپەیمانیەكە جێگرەوەیەك بۆ سەرۆكی هاوپەیمانی چاكسازی هەڵبژێرێت"و هیواخوازیشە هاوپەیمانیەكە و بەرپرسەكانی و سەرۆكە نوێیەكەی سەركەوتو سەرفرازبن.