کەشناسی عێراق ئاشکرای دەکات لە رۆژانی داهاتوودا باری کەشوهەوای عێراق بەشێوەیەکی گشتی بەرەو دابەزین دەچێت.
دەستەی كەشناسی عیراق لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە "پێشبینی دەكرێت لەماوەی چوار رۆژی داهاتوودا پلەكانی گەرما دابەزێت".
کەشناسی باس لەوە دەکات " كەشوهەوای سبەینێ شەممە لەسەرجەم ناوچەكان خۆرهەتاودەبێت و كەمێك پلەكانی گەرما دادەبەزێت و بەرزترین پلەی گەرما لەپارێزگای بەغدا 47 پلەی سەدی دەبێت و لەپارێزگای بەسرە بەرزترین پلەی گەرما 49 پلەی سەدی دەبێت."
بەپێی پێشبینیەكانی دەستەی كەشناسی عیراق بارودۆخی كەشوهەوا رۆژی یەك شەممە خۆرهەتاوی گەرم دەبێت لەناوەڕاستی عیراق و لەباكووریش خۆرهەتاو دەبێت.
رۆژی دووشەممەش كەشوهەوا خۆرهەتاو دەبێت لەسەرجەم ناوچەكان و كەمێك پلەكانی گەرما دادەبەزێت و رۆژی سێ شەممە كەشوهەوا بەهەمان شێوە دەبێت.