ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکەی عێراق گەیشتە سێ کەس
بەگوێرەی هەواڵی میدیاکان ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکەی عێراق گەیشتە سێ کەس و دوانیان بەهۆی گوللەوە کوژراون.
هاوکات بەگوێرەی زانیاریەکان ژمارەی بریندارانیش زیاتر لە 200 كەسن.
لەدرەنگانێکى شەوى رابردووەوە سەدان هاووڵاتى لە گۆڕەپانى تەحریر لە شارى بەغدا کۆبوونەوە وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانى خۆپیشاندانێکى بەرفراوان و ئەمڕۆش بە فراوانی خۆپیشاندان لەبەشێکی زۆری پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
PM:02:01:25/10/2019