لە ناسڕییە دوو خۆپیشاندەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەكان كوژران


ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی عێراق لەبەرزبوونەوەدایە بەهۆی ئەو  گرژیی و ئاڵۆزییەی كە لە نێوانی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان لە شاری بەسڕە روویداوە دوو خۆپیشاندەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەكان كوژراون.


بەپێی ئەو زانیاریانەی كە بڵاوكراوەتەوە، هێزە ئەمنییەكان هێرشێكی چڕیان بۆ سەر خۆپیشاندەران دەستپێكردوە و بەوهۆیەوە دوو كەس كوژراون و ١٧ی     دیكەیش برینداربوون.  


ئەمەش لەكاتێكدایە، دوێنێ‌ هەینی جارێكی دیكە خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین دژبە گەندەڵی، بێكاری و خراپی خزمەتگوزارییەكان لە شاری بەغدا و ژمارەیەك شاری دیكەی باشووری عێراق دەستی پێكردەوە و خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی حكوومەت و چاكسازی لە سیستەمی سیاسی دەكەن و لە ئێستایشدا بەردەوامی هەیە.  







PM:05:40:26/10/2019