سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی عێراق گەیشتە ٦٣ کەس
ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئاماری قوربانییەکانی خۆپیشاندانەکانی دوو رۆژی رابردووی عێراقی بڵاوکردەوە و دەڵێت" زۆرترین خۆپیشاندەر لە پارێزگای زیقار کوژراون، کە ١٥ خۆپیشاندەر بوون".
کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند" زۆرترین خۆپیشاندەر لە پارێزگای زیقار کوژراون، کە ١٥ خۆپیشاندەر بوون و دوای ئەویش شارەکانی میسان ١٤ کوژراوە، دیوانییە ١٢ کوژراوە، بەغدا ١٠ کوژراو، بەسرە حەوت کوژراو، بابل چوار کوژراو و موسەنناش یەک کوژراو".
هەروەک کۆمسیۆنەکە لە بەیاننامەکەدا ئەوەشی خستۆتەڕوو: ژمارەی بریندارانیش بەرز بووەتەوە و گەیشتووەتە دوو هەزار و ٥٩٢ کەس.
کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئاماژەی بە سووتاندن و وێرانکردنی ٨٣ بارەگای حکوومی و حزبی و میلیشیاکانیش لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، کردووە.
رۆژی هەینی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، سەدان هەزار هاووڵاتیی عێراق لە بەغدا و شارەکانی دیکەی باشووری ئەو وڵاتە، دژی گەندەڵی و کەمیی خزمەتگوزاری، خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
خۆپیشاندان
عێراق
ئاماری قوربانییەکان
PM:12:11:27/10/2019
هۆشداری دروستبوونی لافاو لە سێ شاری کوردستان دەدرێت
نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزی
سوپای پاسداران: تا ئیسرائیل لە لوبنان نەکشێتەوە هیچ ئارامییەک لە ناوچەکەدا جێگیر نابێت
حیزبوڵا ئاگربەستی ئیسرائیل و لوبنان رەتدەکاتەوە
پارێزگاری هەولێر وەڵامی ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی دەداتەوە
ترەمپ: سنوردارکردنی دەسەڵاتە سەربازییەکانم کارێکی نانیشتمانییە
ئەستێرەکان
بانە ١٢٣٤ بڵاو دەکاتەوە
نوێترین دەرکەوتنی هونەرمەند لەیلا فەریقی
ماڵی هونەرمەند عەلی ئەحمەد سووتا
بۆکان هەورامی بەرهەمێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە
ئەوروپا.. هۆنراوەیەکی محەمەد پاکژ یەکێک دەبێت لە باشترینەکان
Spee Media