ئەمڕۆ پەرلەمانی عێرا ق بۆ پەسەندکردنی ئەم خاڵانە کۆدەبێتەوە
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ بۆ تاوتوێکردنی داواکاری خۆپیشاندەران و پرسی چاکسازی لە فەرمانگە و دەزگاکانی دەوڵەتدا کۆدەبێتەوە.
بە گوێرەی کارنامەی دانیشتنەکە بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی رێکاری جێبەجێکردنی چاکسازی و بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران لەو بارەیەوە، لەگەڵ داواکاری خۆپیشاندەران تاوتوێ دەکات و بڕیار و رێنمایی لەو بارەیەوە پەسەند دەکات.
رۆژی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ خۆپیشاندان لە شارەکانی عێراق دەستیپێکرد، داواکاری خۆپیشاندەران بریتی بوو لە چاکسازی، دروخستنەوەی ئەوانەی بە لە گەندەڵی تێوەگلاون، خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و هەلی کار.
بە گوێرەی دوایین ئاماری کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، لە سێ رۆژی رابردوودا تا ئێستا زیاتر لە ٧٤ کەس لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا کوژراون و زیاتر لە سێ هەزار ٦٥٤ کەسی دیکەش برینداربوون.
AM:10:35:28/10/2019