بەغدا...قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا
فه‌رمانده‌ی ئۆپەراسیۆنه‌كانی به‌غدا رایگه‌یاند، له كاتژمێر 12:00ی شه‌و تا 06:00ی سه‌ر له به‌یانی، هه‌موو جۆره هاتوچۆیه‌ك له به‌غدا قه‌ده‌غه‌یه.
فه‌ریق روكن قه‌یس ئه‌لمه‌حمه‌داوی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا وتیشی "بڕیارماندا، هاتوچۆ قه‌ده‌غه بكه‌ین و بڕیاره‌كه له ئه‌مڕۆوه جێبه‌جێ ده‌كرێت".
وتیشی "بۆ ئه‌وه‌ی گیانی مه‌ده‌نییه‌كان بپارێزین و رێگری له تێكه‌ڵبوونی كه‌سانی خراپه‌كار به ریزی خۆپیشانده‌ران بكرێت، ئه‌و بڕیاره‌مان ده‌ركردووه".
ئەوە لە کاتێکداتە لە رۆژی 25ی ئەم مانگەوە خۆپیشاندەرانی 11 پارێزگای عێراق لەسەر شەقامن و بەهۆی روبەروبونەوەکانیش لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان تاکو ئێستا 74 کەس کوژراون و زیاتر لە سێ هەزار کەسیش بریندارن.
PM:05:59:28/10/2019