فەرمانی دەستگیركردنی چەند پەرلەمانتارێک جێبەجێ دەکرێت
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق رایدەگەیەنێت، فەرمانیكردوە بە دەستگیركردن و ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو پەرلەمانتارانەی تێوەگلاون لە گەندەڵی و ئەوەش دوای بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەند ئەو پەرلەمانتارانە دێت.
دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە، 29ی تشرینی یەكەمی 2019، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر خۆی و هەردوو جێگرەكەی خستە دەنگدانەوە و پەرلەمان پەسەندیكرد، ئەمرۆ سێشەممە لە راگەیەندراوێكدا ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە عێراق ئاشكرایكردوە، "بۆ داواكاری گشتی عێراق، دوای ئەوەی پەرلەمان پارێزبەندی لەسەر ئەو پەرلەمانتارانە لابرد كە بە تۆمەتی گەندەڵی دارایی و كارگێری داواكرابوون، دەتوانن راستەوخۆ رێكارەكانی لێپرسینەوە دەستپێبكەن، بەبێ ئەوە چاوەڕێ رەزامەندی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بكەن".
لە راگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی باڵای دادوەریدا باس لەوەشكراوە، ئەو پەرلەمانتارانەش كە فەرمانی دەستگیركردنیان هەیە دەتوانرێت راستەوخۆ لایەنی پەیوەندیدار فەرمانی دەستگیركردنەكەیان جێبەجێبكەن.
ئەمەش لەكاتێكدایە، دوێنێ سێشەممە، 29ی تشرینی یەكەمی 2019، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر خۆی و هەردوو جێگرەكەی خستە دەنگدانەوە و پەرلەمان پەسەندیكرد.
لەهەمانكاتیشدا پەرلەمان دەنگی لەسەر هەڵگرتنی پارێزبەندی هەر پەرلەمانتارێكدا كە فەرمانی دەستگیركردنی هەیە لە دادگاكانەوە، ئەو پەرلەمانتارانەش دۆسیەی گەندەڵیان هەیە دادگا دۆسیەكانیانی ڕەوانەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە.
PM:04:25:30/10/2019