سه‌رۆكی كوتله سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار گه‌یشتنه رێككه‌وتن
كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی عێراق، له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆتایهات و گەیشتنە رێككه‌وتن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا 10 كه‌سایه‌تی دیاری عێراق به‌شدار بوون له‌وانه هادی عامری، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، فالح فه‌یاز، نوری مالكی، ره‌شید عه‌زاوی و سه‌رۆكی كوتله سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار، گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له باره‌ی چه‌ند خاڵێك.
بەگوێرەی میدیا عێراقیەکان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه:
-هه‌مواركردنی پێویستی ده‌ستوور.
-هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردن.
-ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته.
-چاكسازی به‌په‌له كه ژیانی خه‌ڵك بگۆڕێت.
-پارێزگاریكردن له خۆپیشانده‌ران.
هەروەها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك بكرێت، ئاساییه و په‌سند ده‌كرێت، به‌ڵام ده‌بێت به گوێره‌ی ده‌ستوور و له چوارچێوه‌ی ره‌وایه‌تی ده‌ستوورییدا بێت و بڕیاریشە ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆكی كۆماری عێراقی فیدراڵ په‌یامێك ئاراسته‌ی گه‌لانی عێراق بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی به‌رپرسانی باڵای كوتله سیاسییه‌كانی عێراق، بۆ سایتی دیجله رایگه‌یاندووه، له وتاره‌كه‌یدا به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، باس له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ناكات و مۆڵه‌تی دوو مانگی پێ ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی بنه‌ڕه‌تی بكات.
PM:04:27:31/10/2019