عیراق هاوردەکردنی تەماتەی ڕاگرت

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق جارێكی تر  هاوردەكردنی تەماتەی لەسەرجەم دەروازە سنوورەییەكانی عێراقەوە قەدەغە كرد.

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە، لەماوەی رابردوودا و لەكاتی چلەی ئیمام حسێن‌و هاتنی ژمارەیەكی زۆر زیارەتكاری ئاینی‌و زۆربوونی خواست لەسەر تەماتە وەزارەتەكەیان بریاریدا، لە رۆژی 14ی تشرینی یەكەمی رابردوودا بەبڕێكی كەم ‌و تا كۆتاییهاتنی ئەو بۆنە ئاینیە، لە هەموو دەروازە سنوورییەكانەوە تەماتە هاوردە بكرێت، بەڵام ئێستا دوای زیاتر لە 2 هەفتە، جارێكیتر بریاریانداوە هاوردەكردنی تەماتە لەسەرجەم دەروازە سنوورەییەكانەوە قەدغە بكرێت.

ئاشكرایشكردوە، دەركردنی ئەو بریارە بەهۆی زۆری بەرهەمی ناوخۆوە بووە، بەتایبەتیش پێگەیشتنی تەماتە لە هەردوو پارێزگای نەجەف‌و كەربەلا، تاوەكو پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆیی بكرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق لەسەرەتای ساڵی 2019وە تەنها بۆ ماوەی 2 هەفتە رێگەی بە هاوردەكردنی تەماتە داوە‌و ئامانجیشیان لەو بڕیارە ئەوە بووە كە نرخی تەماتە بەرز نەبێتەوەو كاریگەری لەسەر بەكارهێنەری ناوخۆ دروست نەكات.



PM:06:35:05/11/2019