سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کو‌لتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
سیستانی بەشێک نییە لە رێکەوتنی مانەوەی عەبدولەمەهدیو کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکان
مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عیراق، عەلی سیستانی رایگه‌یاند " به‌شێك نین له رێكه‌وتنی لایه‌نه‌كان بۆ مانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له پۆسته‌كه‌ی و كۆتاییهێنان به خۆپیشاندانه‌كان".
لە روونکردنەوەیەکدا، سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عیراق دەڵێت " سه‌رچاوه‌كه ره‌تیكرده‌وه كه مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عیراق به‌شێك بێت له‌و رێككه‌وتنه‌وه‌ی بۆ مانه‌وه‌ی حكومه‌تی ئێستا و كۆتاییهێنان به خۆپیشاندانه‌كان كراوه".
لەو روونکردنەوەیەدا جه‌ختی لهوەكراوەتەوە "هه‌ڵوێستی مه‌رجه‌عیه‌تی ئاینی به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كان و مامه‌ڵه‌كردنی و به‌ده‌مه‌وه‌چوونی داواكاری خۆپیشانده‌ران ئه‌وه‌یه كه له وتاری هه‌ینی به روونی رایگه‌یاندووه و به هه‌موو ئه‌وانه‌شی ووتووه كه له‌وباره‌وه په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردووه".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "هه‌ر شتێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بێت مه‌به‌ستی سیاسی هه‌ندێك لایه‌نی له‌پشته و دووره له راستییه‌وه".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵگرتنی وێنه‌ی سیستانی له‌لایه‌ن به‌شێك له هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه و به‌رزكردنه‌وه له شوێنه گشتییه‌كاندا، سه‌رچاوه‌كه رایگه‌یاند كه سیتانی به‌و كاره رازی نییه و زیاد له جارێك ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه بۆیه تكایه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و كاره بن.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و محه‌مه‌د ره‌زا سیستانی كوڕی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان، هێزه سیاسییەکانی کوتله‌ی (سائیرون و حكمه)، رێككه‌وتن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی و كۆتاییهێنان به خۆپیشاندانه‌كان.
سیستانی
عادل عەبدولمەهدی
خۆپیشاندان
PM:08:45:09/11/2019
پۆلیسی هەولێر: تۆمەتباری کوشتنی هاوڵاتیەکەی دوێنێ شەو دەستگیرکرا
حیزبی دیموکرات: چەکمان لە ئەمریکا وەرنەگرتوە
رژێمی ئێران بڕیاری ٦ ساڵ زیندانی و ٧٠ قامچی بۆ هونەرمەندێکی کورد دەرکرد
بنکەیەکی تایبەت بە پاراستنی گەشتیار لە رووبارەکان دەکرێتەوە
بانکی نێودەوڵەتی: ساڵی ٢٠٢٧ دۆخی ئابوری عێراق دەگاتە نزمترین ئاست
پاپ تیایو وەڵامێکی توندی ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی دەداتەوە: نوێژ لەسەرووی هەموو شتێکە
ئەستێرەکان
دینە بەمشێوەیە یادی ٣٨ ساڵەی لەدایكبونی كردەوە
بانە ١٢٣٤ بڵاو دەکاتەوە
نوێترین دەرکەوتنی هونەرمەند لەیلا فەریقی
ماڵی هونەرمەند عەلی ئەحمەد سووتا
بۆکان هەورامی بەرهەمێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە
Spee Media