فەرماندەیەكی هێزەكانی زێرەڤانی عێراق كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند" موقەدەم دڵزار ئەحمەد، سەرلقی بەشی ئامرییەی بارەگای فەرماندەیی زێرەڤانی لەکاتی دەوامی ‏ئاساییدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا".

 

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد" دوێنێ دوو شەممە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ موقەدەم دڵزار ئەحمەد، سەرلقی ‏بەشی ئامرییەی بارەگای فەرماندەیی زێرەڤانی ‏لە ژوورەکەیدا، بەهۆکارێکی نادیار بە چەکەکەی کۆتایی بە ژیانی ‏خۆی هێنا، لە ئێستاشدا لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە پێكهێنراوە".

 

موقەدەم ‏دڵزار ئەحمەد، تەمەنی 55 ساڵ خەڵکی هەولێر بوو، لە ساڵی 2004 پەیوەندی بە زێرەڤانییەوە ‏کرد، خاوەنی دوو کوڕ و سێ کچە، سەرەتا کە پەیوەندی بە زێرەڤانییەوە ‏کرد پلەی ملازمی هەبوو.‏
 



AM:09:24:20/11/2019