خۆپیشاندان لە بەغدا و شارەكانی باشوور دەستی پێكردەوە

ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩  بۆ ٢٩هەمین ڕۆژی لەسەریەك خۆپیشاندان لە شارەكانی بەغدا و باشووری عیراق دەستی پێكردەوە.

 

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکانی ناوچەکە، خۆپیشاندەران لە ناوچەی تەحریر و پردی شەهیدان و چەند شوێنێكی دیكە دەستیان بە خۆپیشاندان كردووەتەوە، هاوکات لە شارەكانی كەربەلا، ناسرییە و بەسرە بە هەمان شێوە خۆپیشاندان دەستی پێكردووەتەوە.

 

لە سەرەتای مانگی رابردووە خۆپیشاندان لە بەغدا و باشووری عێراق بەردەوامە و نزیکەی ٤٠٠ کەس کوژراون و بەهەزاران کەسی دی بریندارن. حکومەتی عێراق و رژێمی سیاسی هەنگاو بەهەنگاو سازش دەکات، بەلآم خۆپیشاندەران بە سازشەکانی حکومەت رازی نابن و دەیانەوێت سیستەمەکە بروخێنن.




AM:10:12:22/11/2019