" حکومەتی عەبدولمەهدی بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ کارەکان رادەپەڕێنێت "

وتەبێژی حکومەتی دەستلەکاركێشاوەی عادل عەبدولمەهدی رایگەیاند "بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی بەردەوام دەبێت".

سەعد حەدیسی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند" حکومەتی عەبدولمەهدی بەردەوام دەبێت بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ تا حکومەتی نوێ پێکدەهێنرێت".

رۆژی هەینی لەبەر رۆشنایی وتارێکی گەورە مەرجەعی شیعە عەلی سیستانی، سەرۆک وەزیران عادل عەبدولمەهدی دەستی لە پۆستی سەرۆک وەزیران کشاندەوە، ئەوە لە کاتێکدایە دوو مانگە خۆپیشاندەران داوای دەستلەکارکێشانەوە لەناوبراو دەکەن، لەپێناو دەستلەکارکێشانەوەیدا زیاتر لە ٤٠٠ کوژراو نزیکەی ١٥ بریندار لە خۆپیشاندەرو هێزی ئەمنی بریندار دەبن.

 



PM:06:03:01/12/2019