وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات پێنج تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە تۆمتبارن بە کوشتنی ئەو گەنجەی لە ماڵەکەی هێنایانە دەرەوەو کوشتیان و لە شەقامی وەسبەی بەغدا هەڵیانواسی.
ئەمڕۆ ١٥ ی کانوونی یەکەم وەزارەتی ناوخۆی عێراقی ئاشکرای کرد کە پێنج کەسیان دەستگیرکردووە تۆمەتبارن بە کوشتنی ئەو گەنجەی بەکوژراوی لە مەیدانی وەسبە لە بەغدا هەڵیانواسی.
ئەو رووداوە کە هەفتەی رابردوو روویدا، سەرەتا خۆپیشاندەران ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەو گەنجە سێ خۆپیشاندەری کووشتووەو حەشدی شەعبی یە، بەلآم دواتر لە ئاساتێکی فراوانی خۆپیشاندەران ئەو تاوانەیان رەتکردووەو ئەوان جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە خۆپیشاندانەکانیان ئاشتیانەیەو روودای لەو شێوەیە ئەوان لێی بەرپرس نین.
هەفتەی رابردوو گەنجێک لە مەیدانی وەسبە لەماڵەکەی دەرهێنراو کوژراو دواتریش ماڵەکەی سوتێنرا، کەسوکارەکەی باس لەوە دەکەن کە کوڕەکەیان هیچی نەکردووەو تەنها بەخۆپیشاندەرانی راگەیاندووە" کە قەرەباڵغی دروستنەکەن و دووربکەونەوەو ئەوان کچیان هەیە.