دیاریكردنی كاندیدی سەرۆك وەزیران دواخرا

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ڕاسپاردنی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو دواخرا.

 

میدیاکانی عێراق باس لەوە دەکەن" به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق راسپیاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو دواخستووه‌".

 

بەپێی زانیارییەکان، لەبەر ئەوەی رۆژانی هەینی و شەممە پشووی فەرمین، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق راسپاردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ رۆژی یەکشەممە دواخستووە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، خۆپیشاندەرانی مەیدانی تەحریر لە بەغدا جەختیان کردۆتەوە کە کاندیدەکان بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق قبوڵکراو نیە و تەواو رەتکراوەتەوە.

 

 

 

 




PM:02:13:19/12/2019