دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق له شاری سلێمانیه‌وه گه‌یشته‌وه به‌غدای پایته‌ختی عیراق.
بەپێی زانیارییەکان، د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق، گه‌یشته‌وه كۆشكی سه‌لام له به‌غدای پایته‌خت و به‌پێی هه‌واڵێی سایتی روسیاتوده‌ی به‌رهه‌م ساڵح ده‌ست به گفتوگۆكانی ده‌كاته‌وه بۆ دیاریكردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق.
هاوکات هەر لەو بارەیەوە سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند" هاتنه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراق له چوارچێوه‌ی ئه‌و پشووانه‌دایه كه سه‌رۆك كۆمار هه‌یه‌تی و ناو به‌ناو حه‌زده‌كات بگه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی و پشوه‌كه‌ی له زێدی خۆی به‌سه‌ر ببات".
ئەمەش لەکاتێکدایە ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە بەرهەم ساڵح نامایەکی پێشکەشی پەرلەمانی عێراق کرد، سەرەڕای رەتکردنەوەی راسپاردنی ئەسعەد عیدانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، ئامادەیی خۆی بۆ دەستلەکارکێشانەوە دەربڕی.