ئەمڕۆ خۆپیشاندان لە شارەكانی بەغدا و باشووری عیراق دەستی پێكردەوە و گه‌نجانی ناڕازی رێگایه‌كی سه‌ره‌كییان داخست.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، خۆپیشاندان له شاره‌كانی عێراق درێژه‌ی پێدرا و خۆپیشاندەران رێگای سه‌ره‌كیی نێوان دیوانیه و نه‌جه‌فیان داخست.
لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو خۆپیشاندانی جەماوەری بەرفراوان لە ژمارەیەك شاری عیراق دەستی پێكرد و خۆپیشاندەران داوای ئەنجامدانی چاكسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و دابینكردنی خزمەتگوزاری و هەلی كاریان دەكرد و دواتر داواكارییەكەیان گۆڕا بۆ گۆڕینی حکومەتی عیراق.