دوای ئەوەی بڕیار بوو ئەمڕۆ شەممە په‌رله‌مانى عێراق لەبارەی هێرشه‌كه‌ى رۆژى هه‌ینى رابردوو كۆببێته‌وه و تاوتوێى پێوه‌ندى نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا بكات، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ چەند کاتژمێرێک دواخرا.
بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەكان، به‌هۆى ئاماده‌نه‌بوونى رێژه‌ى یاسایى په‌رله‌مانتارانه‌وه تائێستا نه‌توانراوه كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بدرێت، بۆیە بۆ چەند کاتژمێرێک کۆبوونەوەکە دواخرا.
بەپێی زانیارییەکان پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن زۆرینه‌ى په‌رله‌مانتارانى شیعه‌وه ئاماده‌كراوه، كه ئامانج لێى ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكایه له عێراق.