لە خۆپیشاندانەكانی ٤٨ كاتژمێری رابردووی، شارەكانی عێراقدا ١٤٥ خۆپیشاندەر كوژراون و بریندار بوون.
کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه" له‌ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێری رابردودا ١٠ خۆپیشانده‌ر كوژراون، هه‌روه‌ها ١٣٥ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، سه‌رجه‌م قوربانیه‌كانیش له‌پارێزگاكانی به‌غدا، دیاله به‌سڕە، زیقار و كه‌ربه‌لا بوون".
ئاماژەی بەوەشکردوە" له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ٨٨ كه‌س ده‌ستگیركراون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌وڵی "كاری گێڕه‌شێوێنیان" داوه".
لە مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٩ خۆپیشاندان لە شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەستیپێكردوە، خۆپیشاندەران داوای هەلی كار و نەمانی گەندەڵیی و داینكردنی خزمەتگوازرایی دەكەن، بەو هۆیەوە لەسەرەتای خۆپیشاندانەكانەوە زیاتر لە ٥٠٠ كەس كوژراون و زیاتر لە ٢٢ هەزار خۆپیشاندەریش بریندار بوون،