بەغدا .. هێزە ئەمنییەکان چەندان شوێنیان لە خۆپیشاندەران کۆنترۆڵکرد

هێزە ئەمنییەکانی عێراق، شەوی رابردوو بەژمارەیەکی زۆر هەوڵیان داوە کۆتایی بە خۆپیشاندانەکانی بەغدا لە شوێنە جیاجیاکانی بهێنن بە مەیدانی تەحریریشەوەو، چەندان شوێنیان لە خۆپیشاندەران کۆنترۆڵکردووە.


فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا رایگەیاند" پردی ئەحرار و مەیدانی تەیەران و مەیدانی قورتبەیان لە خۆپیشاندەران پاککردۆتەوەو رێگاکانی سەر ئەو مەیدانانە لەمڕۆوە کراوەیە بەڕووی خۆپیشاندەراندا".

 
بەپێی زانیاریەکانی " سپی " ئێستا خۆپیشاندان مەیدانی تەحریرو هەردوو پردی سەنەک و کۆماری و رێگای محەمەد قاسمیان بەدەستەوە ماوە.
هەروەها لە بەسرە هێزە ئەمنییەکان سەرجەم خێمەی خۆپیشاندەرانیان سووتاند.


دوای کشانەوەی لایەنگرانی موقتەدا سەدر لە مەیدانی خۆپیشاندەران، دەستی هێزە ئەمنییەکانی لە شەوی رابردووەوە کردۆتەوە بۆ هێرشکردنە سەر مەیدانەکانی خۆپیشاندان و سەرکوتکردنیان.

 



AM:11:31:25/01/2020